لە گەرمیان چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ دەستگیر کران

لە گەرمیان چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ دەستگیر کران
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان دەستگیرکردنی چوارکەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی ماسی خراپ راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی گەرمیان کە تێیدا هاتووە: "ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە هەفتە بازاڕ (مەزادخانە)ی کەلار دەستیان گرت بەسەر ١٠٠ کیلۆ ماسی خراپ بوو کە بۆ خواردن شیاو نەبووە و لە دەرەوەی سنوری کەلار هێنرابوون و لە هەفتە بازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیان کردبوو بەنیازبوون بە هاووڵاتییانی بفرۆشنەوە".

ئەوەش خراوەتە روو، کە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 368 چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و سەرجەم ماسیە خراپووەکان ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامییەتی کەلار کران و دواتر لەلایەن ئەو لیژنەیەوە لەناوبران.












باسنیوز




Top