له سۆران دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی تەندروستی بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات
نێچیرڤان عەبدولواحید، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران، ڕايگهیاند: "له درێژەی ئەو هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ئاستی عێراق دەستی پێكردووە، بەنیازین كاتژمێر 10 و 30 خولهكى سبەی یەكشەممە 15/11/2020، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاریی قایمقامیەتی سۆران، پاکێجی تەندروستی بەسەر دانیشتوانى سۆران دابەش بكەین".
ئهوهشى خسته ڕوو، هەڵمەتەكە لەناو سەنتەری بازاڕی شاری سۆرانەوە دەست پێدەكات و خۆی دەبینێتەوە لە ماسك و ماددەی پاككەوەرهوه و پۆستكارتێكی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان.
نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی له سۆران، باسی لەوەش كرد: "هەڵمەتی دابەشكردنەكە پێكدێت لە 30 هەزار پاكێج، كه لە سۆران و ڕواندز و مێرگەسۆر و چۆمان دهبێت، بەڵام سبەی وەك دەستپێكی هەڵمەتەكە، له سۆرانەوە دەست پێدەكەین".
باسنيوز
