له‌ هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار له ‌كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

له‌ هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار له ‌كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار له‌ كاتى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانییان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ف. م. ا) و (م. ج. م) لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گه‌ڕه‌كى (121ی گوڵان) دەستگیر بکەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "لەکاتی دەستگیرکردنیان، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکەدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون".













باسنيوز


Top