بڕیارێكی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە
لە ئاگادارییەكەدا شۆفێران و هاووڵاتیان، کڕیار و فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل ئاگادار كراونەتەوە کە لە رۆژی 2020/11/15 بەدواوە، لە کاتی رێکخستنی فۆرمی کرین و فرۆشتن، دەبێ جگە لە کڕیار، وێنەی فرۆشیاریش لە فۆرمەکان بدرێ، بۆیە لەو كاتە بەدواوە هەر کەسێک ئۆتۆمبێل بفرۆشێ، دەبێ وێنەیەکی مامەڵە لەگەڵ خۆی بێنێ بۆ چەسپاندنی لە کاتی دانپێدانانی فرۆشتنەکە، ئەم رێکارەش بە مەبەستی پاراستنی مافی کڕیارەکانە.
باسنيوز
