پەرلەمانتارێكی پارتی بۆ پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی كوردستان: بەغدا دەیەوێ كوردان وەك ئێوە خۆبەدەستەوە بدەن
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ له په‌رله‌مانى عێراق ڕووی دا، كارێك بوو دژى ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بوو، ”من لێره‌وه ته‌نها پرسیارێك بۆ جاش په‌رله‌مانتار و جاش قه‌ڵه‌مه‌كان، ئه‌وانه‌ی بیانوو دێننه‌وه بۆ بڕینی ۳۲٠ ملیاره‌كه له لایه‌ن شیعه و سوننه‌ی شۆڤێنی، گریمان ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن و ئاغاكانتان لەسەر مافن، هه‌رێمی كوردستان نه‌وت نادات بۆیه ئه‌وان بودجه نانێرن، ئه‌رێ به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له ساڵی ۲٠۱٤ ه‌وه تا ئێستا چ په‌یوه‌ندییه‌كی به نه‌ناردنی نه‌وته‌وه هه‌یه؟ جووتیار گه‌نمی خۆی داوه‌ته حكوومه‌ت، ئه‌ی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌ی بۆچی پێ ناده‌ن؟“.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەغدا و عەرەبە شۆڤێنییە سوننە و شیعەكانی عێراق دەیانەوێت هەموو كورد ”وەك ئێوە چۆكیان بۆ دابدەن و ئیرادەیان بشكێ و كەرامەتی خۆیان ڕادەست بكەن“. جەختیشی كردۆتەوە: ”لە مێژووی كورددا هیچ جاشێك بەقەد ئێوە قێزەون نەبووە و نابێت“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەوانەی لە بەغدا ئەم بڕیارەیان دژی كوردستان داوە، ”ئەگەر هەمان هێزی سەدامیان هەبوایە، لەو پیستر ئەنفال و كیمیاباران و تەعریبی كوردیان دەكرد، ئەگەر لە پردێ و سحێلا كەرامەتیان نەشكێندرایە، ئێستا دەتانزانی ئەمانە و بەعس چ جیاوازییان هەیە“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند كرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای نەكرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی كە بڕیاربوو حكوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.
باس‌نیوز
