مه‌حموود عوسمان: پڕۆژەیاسای قەرز لە دژی كورد و مستەفا كازمی تێپەڕێندراوە
دكتۆر مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار ڕاى گه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ى له په‌رله‌مانى عێراق دراوە، بڕیارێكى خراپه و دژى مسته‌فا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراقە، چونكه ”حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مسته‌فا كازمى، سەرۆك وزیرانی عێراق رێككەوتنی كردووە، بەڵام ئەوان دیانه‌وێت پێگه‌ى مسته‌فا كازمى لاواز بكه‌ن و كێشه‌ى بۆ دروست بكه‌ن، ئەوەتا بینیمان حكوومەتی عێراق داواى چل و یه‌ك تریلیۆن دیناری كردبوو، كەچی ڕەزامەندییان لەسەر پازدە تریلیۆن دینار داوە“.
بە بڕوای مەحموود عوسمان، لە داهاتوودا دەبێت هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دووبارە گفتوگۆ بكەنەوە، ”زۆربه‌ى سوننه و شیعه‌كان به‌بێ كورد ئه‌و بڕیارەیان داوە، ئێرانیش ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى له‌م نێوه‌دا هەیە، به‌شێكى زۆر له كوتله كوردییه‌كان ده‌نگیان نه‌دا و هاتنه ده‌رێ، ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى له هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق مانەوە، هیچ نین و كاریگەرییان لەسەر هه‌رێمى كوردستان نابێت“.
جەختیشی كردەوە: ”كێشەی هەرێمی كوردستان ئەمجارە لەگەڵ حكوومەتی عێراق نییه، بەڵكوو كێشه‌كه لەگەڵ كوتله عەرەبییە شیعه‌كانه، كوتله شیعه‌كانى نێو په‌رله‌مان دژى حكوومهتیشن، ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ مسته‌فا كازمى دروست بكه‌ن، مسته‌فا كازمىش ده‌سه‌ڵاتێكی ئەوتۆی نییه، بەڵكوو كوتله شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت فشارێك له‌سه‌ر كورد دروست بكه‌ن و حكوومه‌ته‌كه‌ى كازمیش لاواز بكه‌ن، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به وردى سه‌یرى ڕووداوەكان بكات و جارێكىتر گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق و لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بە تەرازووی هێز و بەرژەوەندییەوە هەیە و ”ئەوان دەیانەوێت لە ڕێی كارتی مووچەوە فشار لە كورد بكات، تاوەكوو كورد زیاتر بەلای ئەواندا بڕوات“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند كرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای نەكرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی كە بڕیاربوو حكوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.
باس‌نیوز
