ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری شیعه و سوننه دژی كورد مه‌رجی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "شڤان جه‌باری" رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه كۆدهنگییهكیان له نێوان خۆیان درووستكردووه و دژی بڕگه‌ی (5)ی پڕۆژه یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه، كه كابینه‌ی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، "مسته‌فا كازمی" ره‌وانه‌ی ئهنجوومهنهكهی كردووه.
به گوێره‌ی بڕگه‌ی (5)ی پڕۆژه یاساكه، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ناردنی بڕی (320) ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
گوتیشی: به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، پێشنیازی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه و داوا ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قورس بكرێن و هه‌رێمی كوردستان ناچار بكرێت، رۆژانه بڕی (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات و سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، ئینجا حكومه‌تی به‌غدا (320) ملیار دیناری مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و داواكاری و پێشنیازه‌ی به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، ناڕه‌زایه‌تی كوتله و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هاوكات ئه‌و داواكارییه نوێیانه پێچه‌وانه و دژن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له رووی داراییه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه.
k24 -
