هەولێر.. دەست بەسەر ئامێریکی بیرلێداندا گیرا

هەولێر.. دەست بەسەر ئامێریکی بیرلێداندا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولیر ئاشکرای کردووە بەشی پۆلیسی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەت لە سنووری هەولیر دەستیان بەسەر ئامێریکی بیرلێدان و چەندین کەلوپەلی دیکەدا گرتووە.

لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەستیان بەسەر ئامێری بیرلێدان گرتووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی لێدانی بیری ئاو بوون".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "هاوکات توانرا دەست بەسەر ئامێری بیرلێدانەکە و سەرجەم ئەو کەرستانەدا بگیرێت کە بۆ لێدانی بیرەکە بەکاریان دەهێنا، سەرجەم کەلوپەلەکانیش بەپێی یاسا لەناو براون".












باسنيوز


Top