گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: سەدان پزیشك داده‌مه‌زرێن
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/11/2020، دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌یاند: به فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بڕیار درا به دامه‌زراندنى 348 پزیشكى گشتى، كه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانه‌كانیان ته‌واو بووه و ئێستا له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێكاره‌كانى دیكە ته‌واو ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مانگى داهاتوو دەستبەكار بن.
ڕوونیشى كرده‌وه: ئه‌و پزیشكانه‌ى داده‌مه‌زرێن هێشتا ئەو بۆشاییه پڕ ناكاته‌وه كە هەیە، چونكه ئێمه پێویستمان به پزیشكى زیاتره، به‌ڵام ئێستا به دامه‌زراندنى ئه‌و ژماره پزیشكه بۆشاییه‌كی باش له كه‌رتى ته‌ندروستى پڕ ده‌كاته‌وه، تایبه‌ت بۆ شوێنه گرینگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سه‌نته‌ره‌كانى چارەسەركردنی كۆڕونا و فریاكه‌تنه‌كان و نەخۆشخانەی قه‌زا و ناحیه‌كان.
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا پێویستمان به پزیشكى زیاترە، چونكه شوێنى زیاتر ده‌كرێته‌وه بۆ تووشبوان پێویستمان به پزیشك و كارمه‌ند ده‌بێـت، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى توانیومانه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بگونجێنین.
باسنيوز
