لیژنەی پەروەردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی قوتابیان چەند لیژنەیەك پێك دەهێنێت

لیژنەی پەروەردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی قوتابیان چەند لیژنەیەك پێك دەهێنێت
عبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی پەتایی كۆرۆنا بۆ ماوەیەك پرۆسەی خوێندن وەستا، بەڵام خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بەردەوامە و بە گوێرەی ڕێكارەكی خۆپارێزی قوتابیان بەپێی ئەو خشتەیەەی بۆیان دیاری كراوە لە دەخوێندن بەردەوامن".

گوتیشی: "لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان كێشەی قوتابیانی دەرەوەی شارەكان پێنەدانی بەشە ناوخۆییەكانن بە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەندێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە شارەكانی تر دەخوێنن، پێویستیان بە بەشە ناوەخۆییەکان هەیە، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە بڕیارمان داوە چەند لیژنەیەكی لاوەكی پێك بهێندرێت و سەردانی بەشێك لە زانكۆكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بكەن و لە نزیكەوە هەوڵی چارەسەرەكردنی كێشەكانی قوتابیان بدرێت".

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ڕوونیشی كردەوە: "بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی هەردوو زانكۆی ئەهلیی "ستراتفۆرد و ئۆستراڤا" و دوای گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانیان، بڕیار درا بانگهێشتی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێنەرانی هەر دوو زانكۆ بكرێت و لە نزیكەوە بەڵگە و دیكۆمێنتەكان پێشكەشی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بكرێن بۆ ئەوەی بڕیارێكی دروست لەسەر چارەنووسی ئەو قوتابیانی ئەو زانكۆیانە بدرێت".







باسنيوز
Top