فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بارەی پشکی کورد لە پڕۆژەیاسای قەرز کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/11/2020 ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای قەرزکردنی حکوومەتی عێراق بە پێی یاسای بودجەی ساڵی 2019 دیاری کراوە.
گوتیشی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە قەوارە جیاوازەکان دژی ئەو ماددەیەن، کە پشکی ھەرێمی کوردستانی دیاری کردووە .
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، كە بریارە پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە نێوەڕۆی ئەمرۆ بەرێوە بچێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی ھەڵویستیان و یەکدەنگییان لە بارەی مانەوەی ئەو ماددەیە، کە پشکی ھەرێمی کوردستانە، کۆببینەوە بۆئەوەی "بە یەک ھەڵویست بچینە نێو کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە".
باسنيوز
