سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات
له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/11/2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان.













باسنيوز



Top