پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و سەرخۆشیی لە ماڵباتی قادری حاجی عەلی كرد و ئاماژەی بەوە كرد "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم".
لە پرسەنامەكەدا، نێچیرڤان بارزانی داوای كردووە "خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی" و سەبووری و ئارامییش بە بنه‌ماڵه و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.
باسنيوز
