رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا تیشکی خستە سەر رەوشی پێکهاتەکان، تیرۆر، هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد، پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، بێسەروشوێنکردنی زۆرهمڵی، رەوشی ئاوارە و پەن
سەرەتا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر بەدواداچوون بۆ راپۆرتی رێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەکان و وتی: لە ماوەی رابردوو توانیمان بەدواداچوون و روونکردنەوەی حکومەت بە لایەنە بیانی و ناوخۆییەکان بگەیەنین دوای بڵاو کردنەوەی تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی جیاجیا بەتایبەتی لەلایەن ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، هیومان رایتس وۆچ، کۆمیتەی پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان، گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، بڵاوکراوە وەرزییەکانی یۆنامی و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژنامە بیانییەکان، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئازادی ئایینی و بازرگانی کردن بە مرۆڤ.
ئاوارە و پەنابەران بەشێکی دیکەی وتەکانی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بوو لەم رووەوە وتی: سەرەڕای نەمانی دەسەڵاتی راستەوخۆی داعش، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان ماون، بەپێی دوایین ئاماری ئاوارە و پەنابەران لە ئێستادا نزیکەی (996,861) ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم لەوانە (737,365) ئاوارە و(259,496) پەنابەران بەم شێوەیە : (239,740) سوری، (8,440) تورکی، (10,611) ئێرانی و (705) فەلەستینی لە هەرێم هەن، و لە مانگی ئەیلوولی 2020 نزیکەی (853) ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە هەرێم. هەروەها نزیکەی (174) خێزان و (٨٢٧) کەس دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر و (٤١) خێزان و(١٩٤) کەس بۆ سلێمانی و (92) خێزان و (٣٣٢) کەس بۆ دهۆک. لەلایەکی دیکەوە نزیکەی (1,133) خێزان و (5,560) کەس لە ئاوارە و پەنابەران گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
زێباری ئاماژەی بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرد و وتی: بەپێی میکانیزمی نێوانمان لەگەڵ یونیتاد ژمارەیەک وۆرکشۆپیان لە هەرێم ئەنجامداوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بواری بە دیجتاڵ کردنی داتا و بەڵگەکانی ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامیداوە، لێپێچنەوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان و یاساکان و بڕیار وایە بەم نزیکانە مەشقی تایبەت بۆ بەهێزکردنی توانای دادوەران و پسپۆران لە لێکۆڵینەوە لە تاوان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستپێدەکات بەتایبەتی لە بواری تاوانەکانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی کە داعش ئەنجامیانداوە، لەلایەکی دیکەوە بڕێکی زۆر زانیاری و وتەی شایەدحاڵەکان لەسەر تاوانەکان لەلایەن یونیتادەوە وەرگیراوە.
زێباری لە بارەی ئەم هەماهەنگییە زیاتر وتی :تا ئێستا زیاتر لە (٧٢) گۆڕ لە ناوچەی شنگال دۆزراوەتەوە، لەوانە کاری هەڵدانەوە و کردنەوەی (١٦) گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆجۆ تەواو کراوە و لە كۆی (٣٢٥) روفات (٦٢) روفات ناسراون، (325) روفات نێردراوە بۆ بەغدا بۆ ناسينەوەی ناسنامەيان. و بڕیارە تیرۆریستانی داعش دادگایی بكرێن و یەکەم دادگاییش لە ناوەڕاستی ساڵی 2021دا دەبێت.
سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی: لە حکومەتی ئیتیحادی لیژنەیەکی باڵا دامەزراوە بەدواداچوون لە چارەنووسی (١٦٤٢٠) کەسی بێسەروشوێنبووی سەردەمی رژێم کە (٩٥) یان چارەنووسیان ئاشکرا بووە و لە هەرێم تۆمار کراون وەک وەجبەی یەکەم، هەروەها هەماهەنگی بەردەوام هەیە بۆ زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووانی دەستی داعش و چارەنوسی ژمارەیەکی زۆریان ئاشکرا کراوە.
زێباری تیشکی خستە سەر ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەنشینەکانی دەوروبەری موسڵ کە تۆمەتباران بە هاوکاری کردنی داعش و وتی: بەشێک لە دانیشتوانی هەندێک لە گوندەکان چەکداری داعش بوون پێویستە وردبوونەوەی ئەمنییان بۆ بکرێت لەوانە: گوندی قاهیرە (٣٧) خێزان، گوندی سوفییە زیاتر لە (٢٠) خێزان پەیوەندییان، گوندی سعودیە نزیکەی (٧٠) خێزان، گوندی مەحمودیە زیاتر لە (٨٠) پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و بەشێکی زۆریان خۆکوژ بوون. سەبارەت بە گیراوانی داعش گیراوان بە تۆمەتی تیرۆر لە ساڵی 2020 نزیکەی 446 کەس هەبوون لەوانە (398) یان دادگایی کراون و سزایان بۆ دەرچووە و (48) گومانلێکراو بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ئازاد کراون و (29 ) نەوجەوان و (23) ئافرەت لەنێو گیراوەکاندان بوون.
باسنيوز
