ئەمڕۆ ئەمریکا دوو لیوای دیکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پڕچەک دەکات

ئەمڕۆ ئەمریکا دوو لیوای دیکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پڕچەک دەکات


ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەک و پێداویستی سەربازیی پێشکەشی دوو لیوای دیکە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

بڕیارە کاتژمێر١٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە١٠ی١١ی٢٠٢٠ لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی پێشمەرگە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و گەورەبەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوکارییە سەربازییانە پێشکەشی هێزی پێشمەرگە دەکرێن.

ھەر بەپێی زانیارییەکان ئەو ھاوکارییانە پێکدێن لە چەکی قورس و مامناوەند و پێداویستیی و ئۆتۆمبێلی سەربازی کە ئەو ھاوکارییانە بۆ دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە دەبن و جگە لەم پێداویستییانە، مەشقیش بەو دوو لیوایەی پێشمەرگە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەمریکا ژمارەیەک پێداویستیی دیکەی سەربازیی پێشکەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.











باسنيووز
Top