خورماتوو.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک چەكدارێكی حەشدی شەعبی و پۆلیسێك كوژران

خورماتوو.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک چەكدارێكی حەشدی شەعبی و پۆلیسێك كوژران
دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی "پەڵكانە"ی نزیك بە قەزای خورماتوو تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو گیانلەدەستدانی چەكدارێكی حەشدی شەعبی و پۆلیسێكی لێ كەوتەوە.

عەقید مەهدی حەسەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، رايگەیاند: "دوانیوەڕی ئەمڕ ۆ دووشەممە 9/11/2020، لە ناوچەی پەڵكانە لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی خورماتوو، بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی هاوبەشی پۆلیسی نەوت و گاز و چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە."

گوتیشی: "بەهۆی ئەو تەقینەوەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی و پۆلسێكی نەوت و گازی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سەلاحەدین گیانیان لەدەست داوە."

عەقید مەهدی حەسەن راشی گەیاند: "پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ناوچەكەیان گەمارۆ داوە."













باسنيوز


Top