وه‌زیرى ناوخۆ ده‌چێته په‌رله‌مانى كوردستان
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، دەچنە پەرلەمانی کوردستان.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9/11/2020، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌چنه پەرلەمانی کوردستان.
لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەیان، باسى له‌وه كرد كه لەگەڵ لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکەن، كه لێژنەکە مەبەستیەتی بزانێت ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەنێوان ھەردوو حکوومەت چین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چی کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و کەی ڕێککەوتنەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
باسنيوز
