له‌ هه‌رێمى كوردستان 21 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ هه‌رێمى كوردستان 21 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 787 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 787 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 21 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥٦)
١. پشکنین: (٥٩٩٧ پشکنینی نوێ)
• (١٩٣٨) هەولێر
• (١١٧٥) سلێمانی
• (٢٦٢٣) دهۆك
• (٤٥) هەڵەبجە
• (١٤٤) گەرمیان
• (٧٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٧٨٧ تووشبووی نوێ)
• (٢٩٦) هەولێر
• (٢٠٤) سلێمانی
• (٢٢١) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٣٧) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٢٤ چاکبوون)
• (١١٨) هەولێر
• (١١) سلێمانی
• (٢٣٢) دهۆك
• (٣٠) هەڵەبجە
• (٣٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢١ مردن)
• (٦) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٩٨٧٠٥ (٢٤٨٨٢١ هەولێر، ١٦١٢٤٢ سلێمانی، ٢٨٢٥٧٥ دهۆك، ٦٠٦٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٨٤١٦٣ (٣٠٩٥٩ هەولێر، ٢٤٣٧٣ سلێمانی، ٢٦١٢٥ دهۆك، ٢٧٠٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٢٤٩٦ (١٨٨٤٨ هەولێر، ١٨٢٤٩ سلێمانی، ١٢٩١٣ دهۆك، ٢٤٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٩٠٠٩ (١١٣٦٢ هەولێر، ٤٨٣٣ سلێمانی، ١٢٧٠٠ دهۆك، ١١٤ هەڵەبجە)
مردن ٢٦٥٨ (٧٤٩ هەولێر، ١٢٩١ سلێمانی، ٥١٢ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠















باسنيوز



Top