وەزارەتی كارەبا بۆ جاری سێیەم ماوەی لێخۆشبوونی درێژ كردەوە

وەزارەتی كارەبا بۆ جاری سێیەم ماوەی لێخۆشبوونی درێژ كردەوە
وەزارەتی كارەبا، پاڵپشت بە بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ جاری سێیەم ماوەی لێخۆشبوونی بە بڕی 15%ـێ قەرزی كارەبای درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/11/2020، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە بڕگەی 5ـی بڕیاری ژمارە 51ـی 5/5/2020ـی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ جاری سێیەم ماوەی لێخۆشبوون بە بڕی لە 15%ـی قەرزی کارەبای تا 31/12/2020 درێژکردەوە و بۆ ئەو مەبەستە هاوبەشانی کارەبا دەتوانن بۆ دانەوەی قەرزەكانیان سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.














باسنيوز


Top