دەستەی مافی مرۆڤ: له‌سه‌ر رفاندنی منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه سكاڵای چەند ماڵباتێكمان بە دەست گەیشتووە
ئەمڕۆ یەكشەممە 8/11/2020، تاڤگه عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گوتی: "سكاڵامان له‌لایه‌ن چه‌ند ماڵباتێكی شاری هه‌ڵه‌بجەوە بۆ هاتووه له‌سه‌ر رفاندنی منداڵه‌كانیان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و، دواتر بردنیان بۆ قه‌ندیل، كه تائێستاش چاره‌نووسیان نادیاره، له هه‌مان كاتدا ئه‌م خانه‌وادانه سه‌ردانی په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه منداڵه‌كانیان ببینن".
گوتیشی: "به‌شێكی دیكه‌ی خانه‌واده‌كان له ترسی په‌كه‌كه نا‌وێرن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆرێكی دیكه هه‌بن كه منداڵیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه برابێت".
ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان لە لایەن پەكەكەوە، یەكێكە لەو ڕێگایانەی ساڵانێكە پەكەكە دەیگرێتە بەر و بە هۆیەوە سەدان ماڵبات دەنگی ناڕەزایی و ڕەخنەیان لە هەمبەر ئەو سیاسەتە هەڵبڕیوە.
باس‌نیوز
