كوردانی ئێزدی داوای دەرچوونی پەكەكە لە شنگال دەكەن
ئەمڕۆ یەكشەممە 8/11/2020، كوردانی ئێزدیی دانیشتووی كەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆك، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوایان كرد كە حزبە ناشەرعییەكانی وەك پەكەكە شنگال چۆڵ بكەن، چونكە بووەتە مایەی نائارامیی ناوچەكە.
ئەوەشیان خستە روو، كە دەیانەوێ بگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچەكەیان ئاوەدان بكرێتەوە و ئارامی بەرقەرار بێ.
لە بەشێكی دیكەی داواكارییەكانیاندا، سەرنجیان خستە سەر ئەوەی، خاڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.
باسنيوز
