بەرگریی شارستانیی هەولێر چەند ڕێنوێنییەک بۆ هاووڵاتیان بڵاو دەكاتەوە
بەشی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، لە بەرەبەری هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵەدا، چەند ڕێنوێنییەکی بە هاووڵاتییان بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕێنوێنییەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێردا كە لە پێگەی فەرمیی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویان كردووەتەوە، تایبەتن بە ڕێنوێنی و زانیاریی چۆن بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکان.
زۆربەی ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر تایبەتن بە دروست بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکان و بۆ پێشگیری لە ڕووداو و پێشهاتی نەخوازراو تاکوو سامان و خۆشەویستانت لەدەست نەدەیت.
ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بریتین لە:
١. مۆبایلەکەت تا بەیانی لەسەر شەحن جێ مەهێڵە.
٢.وایەر شەحنێکی ئەسلی بکڕە.
٣.کە خەوتی گلۆپ و شتە زیادەکان بکوژێنەوە.
٤. سویچ پلاک و تەقسیمی باش بەکار بێنە.
٥. هیتەر و وایەری باش بەکار بێنە.
٦. گیزەرەکەت تاقی بکەرەوە و بزانە تۆماتیکەکەی ئیش دەکا.
.٧. ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوەی پاودەر بکڕە و لە مال دایبنێ.
٨. بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە ( ١١٥ یان ١٢٥)وە بکە.
٩. واز لە ڕاکێشانی وایەر بینە لەژێر کۆمبار و مۆکێت کە گەرم داهات ئاگر وەک بەزنین دەگرێت.
باسنيوز
