وەزیرانی ناوخۆ و ھەرێم رێککەوتنی شنگال بۆ پەرلەمان روون دەکەنەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 8/11/2020، جوان یوونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، بریارە سەعات 10:00ـی سبەی دووشەممە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، لە پەرلەمانی کوردستان میوانداری بکرێن.
ئاشكراشی كرد، كە ئەو دوو وەزیرەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، "لەسەر بانگێشتی لیژنەکەمان دێنە پەرلەمان لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبنەوە."
ئاماژەی بەوەش كرد، كە کۆبوونەوەکە بۆ روونکردنەوە و زیاتر گفتوگۆکردنە لە بارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و "کات و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بۆ ئەندامانی لیژنەکە دەخەنە روو".
باسنيوز
