لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە کۆرۆنا راگەیاندرا
پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەیەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ی١١ی٢٠٢٠، ، بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەرێوەبەری بەشی پاراستنی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا.
روونیشکراوەتەوە، کەمپینەکە لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی (تەندروستیت ئەمانەتە) راگەیاندرا، بۆ هۆشیارکرنەوەی هاووڵاتییان سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
باسنيوز
