لە كەركووك بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێرێك گیانی لە دەست دا
ئوسامە محەمەد، ئەفسەری بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك، رایگەیاند:" نیوەڕی ئەمڕۆ شەممە 7/11/2020 ، لە شەقمای پشتێنەیی كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری تریڵە و ئۆتۆمبیلێكی هۆندای بچووك پێكیاندا دا و بە هۆیەوە شۆفێری هۆنداكە گیانی لە دەست دا."
هۆكاری ئەو رووداوەشی بۆ خێرایی لێخوڕین گەڕاندەوە.
باسنیوز
