شارەزایەكی سەربازی: دانانی بۆمب و تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوت لەلایەن پەكەكەوە كاری تیرۆریستین
ئەمڕۆ شەممە 7/11/2020، عادل كاكەیی، شارەزای سەربازی ڕايگەیاند، دانانی بۆمبی چێندراو و هەروەها تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوت لە لایەن پەكەكەوە، ناچێتە چوارچێوەی تەكتیكی سەربازییەوە، بەڵكوو دەچێتە چوارچێوەی كردەوەی تیرۆریستییەوە.
ئاماژەی بەوە كردووە كە لە خەباتی پێشمەرگەدا، دەتوانرا پێشتر و ئێستەش زۆر كاری وا بەرامبەر دوژمن بكرێ، بەڵام پەنای بۆ نەبراوە و بە خەبات و شەڕی ڕووبەڕوو بەرامبەر نەیاران وەستاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان سوودی نییە، چونكە خاكی هەرێم شوێنی ئەوان نییە و دەكرا ئەوان لە ناو خاكی باكووربن و بیانتوانیایە گوندێكی باكوور رزگار بكەن، "لە ساڵی 1984ەوە چەكدارییان هەیە، تا ئێستا نەیانتوانیوە ناوچەیەك رزگار بكەن، دیارە كە پەكەكە لە رووی هێزی سەربازییشەوە نەیتوانیوە دەستكەوت بەدەست بهێنێت و ئێستا ئەوان گۆڕەپانەكەی خۆیان چۆڵ كردووە و دێن كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكەن."
باسنيوز
