له هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/11/2020، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، هەریەکە لە تۆمەتباران (ا.ا.م) و (م.ف.م) و (ع.ف.ح)یان بەپێی ماددەکانی (450) و (432) و (7 توندوتیژیی خێزانی) لە یاسای سزادان دەستگیر کرد".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون.
باسنيوز
