هه‌ولێر.. له گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه خانوویه‌كى سێ نهۆمى ئاگرى گرت
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگرێک لە خانوویه‌كى سێ نهۆمى له گەڕەکی تەیراوە كه‌وته‌وه، كه ڕووبه‌رى خانووه‌كه 100 مه‌تر بوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە، کەس لە ماڵ نەبووە، لێکۆلینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
باسنيوز
