چاودێرانی سیاسی: ئێستا رووبەڕووبونەوەی مەترسیەکانی پەکەکە بووەتە ئەرکێکی نیشتمانی
ئێستا كه ھەڕەشە و مەترسیەکانی پەکەکە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان خەریکە ھەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت، وەك بەشێك لە چاودێرانی سیاسی دەڵێن: پەکەکە نیازی ئەوەی ھەیە ھەژموونی خۆی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت، لە کاتێکدا خەباتی ئەوان دەبوایە لە خاکی توركیا بێت نەك ھەر رۆژەو گرفتێك بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بۆیە ھەموان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئێستا رووبەڕووبونەوەی مەترسیەکانی پەکەکە بووەتە ئەرکێکی نیشتمانی.
لهوبارهیهوه كامهران غهریب، چاودێری سیاسی دهگهڕێتهوه بۆ مێژوو و دهڵێت: ساڵی 1992 دوای دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی كوردستان یەکەم لایەنی سیاسی کوردی کە دروستبوونی حکومەت و قەوارەی كوردستانی وەك ھەڕەشە دەبینی و بە خەنجەرێکی دەزانی لە پشتی وڵاتانی عەرەبی پهكهكه بوو، لە کاتێکدا ھەرێمی كوردستان وەك چەترێكە بۆ ھەموو كورد.
هاوكات بهختیار مستهفا، چاودێری سیسای جهخت دهكاتهوه، حکومەتی ھەرێمی كوردستان و قەوارەی دەستوری كوردستان ھی خەڵکی کوردستانە، بۆ خەڵکی کوردستانیش ھیچ جێگرەوەیەکی دەستوری و یاسایی بۆ حکومەتی ھەرێمی كوردستان نیە، ھەر بۆیە حکومەتی ھەرێم بێ جیاوازی پێكھاتەوە و ئایینەكان سەر و ماڵی ھاووڵاتییان دەپارێزێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی لە كوردستان بە نموونەیەكی جوان دەھێنێتهوه.
ماوەی چەندین ساڵە چەكدارانی پەکەکە نزیکەی 300 گوندی ههرێمی کوردستانیان داگیرکردووە و زیانی ملیۆنان دۆلاری لەھەرێمی کوردستان داوە و ژیانی لە دانیشتوانی ئەو گوندانە تێكداوه، لەبەشێك لەو گوندانە بە نایاسایی باج و سەرانە وەردەگرت، ھەر بۆیە ھاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی دەڵێن: پەکەکە دەبێت بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، چونکە لە دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان ھیچ شتێك بهدهست ناهێنێت.
K24 -
