نێچیرڤان بارزانی: د.نەجمەدین بە سەربەرزی ژیا

نێچیرڤان بارزانی: د.نەجمەدین بە سەربەرزی ژیا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی گەڕاندنەوەی تەرمی د. نەجمەدین کەریم وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، د. نەجمەدین بە سەربەرزی ژیا و ئێمەش بەسەر بەرزی یادی دەکەینەوە و پێشوازی لە تەرمی پیرۆزی دەکەین.

سەرۆکی هەرێمی راشیگەیاند، کەسێکی و ئازا و بوێر بوو، لە دوای تەواوکردنی خوێندن وەک پزیشکێک پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە و جێگای متمانەی مەلا مستەفا بارزانی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، د. نەجمەدین هەوڵی دەدا زۆرترین پشتیوانی بۆ خەڵکی کوردستان لە ئەمەریکا بەدەستبهێنێت، هاوکاری شاندەکانی کوردی دەکرد تاوەکو بەرپرسانی ئەمەریکا ببینن.

سەرۆکی هەرێم گووتی، د. نەجمەدین ئاشقی کەرکووک بوو، بە ئەشقەوە و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کاری بۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان دەکرد. لە ماوەی پارێزگارییەکەی، زۆرترین بوژانەوە لە کەرکووک روویدا بە کردنەوەی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و گرنگیدان بە رێگاوبان، ساڵانە چوار سەد پرۆژەی لە کەرکووک جێبەجێ دەکرد.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، د. نەجمەدین دەیزانی کێشەی سەرەکی هەرێم و بەغدا، کەرکووکە، بەداخەوە بەهۆی جێبەجێنەکردنی ماددەی 140، کێشەکان ماونەتەوە.

دووپاتیکردەوە کە دەبێت کێشەی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، ئەگەر کێشەکان بە چارەسەرنەکراوی بهێڵدرێنەوە، ئاڵۆزتر دەبن.

هیواشی خواستن، بە زووی تەرمی د. نەجمەدین بگەڕێتەوە کەرکووک.
k24 -
Top