ئه‌مڕۆ ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌گاته‌وه هه‌ولێر
ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى شه‌رعیی كه‌ركووك، له ئه‌مریكاوه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و به مه‌راسیمێك پێشوازى له كه‌ژاوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌كرێت.
شه‌وى ڕابردوو به‌كاتى هه‌ولێر، ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ئه‌مریكاوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێ كرا، به‌پێى زانیارییه‌كان كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6/11/2020، ته‌رمه‌كه‌ى ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به مه‌راسیمێك پێشوازى له كه‌ژاوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌كرێت.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك بوو، وێڕای ژیانی زانستی و خزمه‌ته‌كانی له بواری پزیشكی، له كایه‌ی سیاسی‌دا، وه‌ك چالاكوانێكی خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین خزمه‌تی پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له رووی سیاسیشه‌وه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، خزمه‌تێكی به‌رچاوی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌ركووكی كرد و بڕیاری دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڵبكات.
كاتژمێر 11ى شه‌وى 30/10/2020 به كاتى ئه‌مریكا، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له نه‌خۆشخانه‌ى (ئۆلن)ى ویلایه‌تى (میریلاند) ئه‌مریكا، له ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
باس‌نیوز
