لە کەرکووک پیاوێک بە چەقۆ هاوژینی پێشووی دەکوژێت و دوو برایشی برینداردەکات
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایەتییه‌وه، له‌نێو كۆڵانێکی گەڕەکی نیدا لە کەرکووک دوو كه‌س كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵ بووە.
كاژێر 12:00ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هاوژینی هەیا زه‌كه‌ریای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، دوای سێ ساڵ له جیابوونه‌وه‌ی به ده‌مانچه و چه‌قۆ هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵیان، سەرەتا هەیا دەکوژێت، دواتر دوو برایشی به سه‌ختی بریندارده‌كات، كاتێك ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت، ئامۆزاكانی هەیا کە دراوسێیانن دەیكوژن.
حومس جمهوری، دایكی هه‌یا گوت "بینیم كه بانگی كچه‌كه‌می كرد و لێیپرسی تۆ منت ناوێت، كچه‌كه‌م ته‌نیا گوتی چی، و هیچی دیكه‌ی نه‌گوت، به حه‌ربه دانه‌یه‌ك و دووان و سیانی لێدا و هه‌رچه‌نده هاوارمان كرد، كه‌س نه‌بوو به هانایه‌وه بێت".
هەیا و بنەماڵەکەی ساڵی 2014 لە قامشلۆوە ئاوارەی کەرکووک دەبن، لەوێ ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئاوارەیەکی بە رەچەڵەک عەرەبی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان پێکدەهێنێت، بنەماڵەکەی دەڵێن "بەهۆی زۆرداریی هاوژینەکەی" سێ ساڵ لەمەوبەر لێی جیابووەتەوە.
نوور زه‌كه‌ریا، خوشكی هه‌یا ده‌ڵێت "مرۆڤێكی دڕنده بوو، كه‌سێكی خاین بوو، خه‌ریكی حه‌ب خواردن بوو، چوار پێنج ساڵه خوشكه‌كه‌م ژیانی ئاوایه، هه‌مووی سووكایه‌تی و لێدان بووه، چه‌ندین چه‌قۆی له قۆڵی دابوو كه هه‌مووی به وێنه هه‌یه، یان لێیده‌دا و قژی ده‌بڕی".
دوو براکەی هەیا كه بریندارن، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و چوار ئامۆزاشی ده‌ستگیركراون.
راید عامر نووری، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك گوتی "وه‌كو رێكار، ئێمه به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌و كه‌سه‌مان ده‌ستگیركرد كه هاوژینی هه‌یای كوشت و چوار کەسی دیكه‌ش ده‌ستگیركران كه له‌گه‌ڵی بوون، كۆی گشتی پێنج كه‌سن و له بنكه‌ی پۆلیسن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان ده‌كرێن، پێشبینی ده‌كرێت تاوەکو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و كه‌یسه یه‌لایی ببێته‌وه".
لە ساڵی 2014وە نزیكه‌ی 300 خێزانی رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره‌ی کەرکووک بوون. به‌شێكی زۆریان له دۆخێكی ئابووریی خراپ‌دا ده‌ژین و چاویان له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زێدی خۆیان.
rudaw -
