بە گوژمەی 185 ملیۆن دینار پرۆژەیەك لە سۆران كەوتە واری جێبەجێكردنەوە
مەغدید ئەحمەد، قایمقامی قەزای سۆران بە وەكالەت رایگەیاند: "لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا، ئێستا دەستمان كردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی شەقامی سەرەكیی جووتسایدی گەڕەكی چەمی رێزان لە سەنتەری شاری سۆران، كە بە گوژمەی 185 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت".
ئەوشی خستە ڕوو: "زیاتر لە ساڵێكە ئاوڕۆی ئەم شەقامە سەرەكیییە ڕۆ چووە و بووتە هۆی داخستنی سایدێكی رێگاكە، بە تەواوكردنی پڕۆژەكە مەترسی لەسەر شەقامەكە نامێنێت و هاتوچۆی تێدا ئاسایی دەبێتەوە".
باسنیوز
