له‌ گه‌رمیان ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ته‌ندروستى دەست پێدەکرێت

له‌ گه‌رمیان ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ته‌ندروستى دەست پێدەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ گه‌رمیان ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ته‌ندروستى دەست پێدەکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە سبەیه‌وه‌ لە سنووری گەرمیان، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھۆشیاری لەبارەی په‌تاى کۆرۆنا بەڕێوە دەچێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە ھەڵمەتەکەدا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستییەکان بەشدارن، لە بازاڕ و کۆڵان و مزگەوتەکان ڕێنوێنى و ھۆشیاریی پێویست لەبارەی کۆرۆنا و شێوازی خۆپاراستن لێی بڵاو دەکەنەوە.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئەم ھەڵمەتە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییانە لە مەترسییەکانى كۆرۆنا، ھەروەھا ھەوڵدانه‌ بۆ پێشگرتن لێی و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون.













باسنيوز


Top