پردێ.. دوای زیاتر لە دوو مانگ لە خنكانی گەنجێكی كورد هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە

پردێ.. دوای زیاتر لە دوو مانگ لە خنكانی گەنجێكی كورد هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە
زیاتر لە دوو مانگ پێش ئێستا گەنجێكی كوردی خەڵكی ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك، لە كاتی مەلەكردن لە زێی بچووك خنکاوە و تاكوو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020، ڕائید هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی بەشی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی پردێ، ڕایگەیاند: "زیاتر لە دوو مانگ پێش ئێستا گەنجێكی كوردی دانیشتووی ناحیەی پردێ بە ناوی (ئیبراهیم ستار) تەمەن 20 ساڵ، لە كاتی مەلەكردن لە ئاوی زێی بچووك، خنكاوە و تاكوو ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".

گوتیشی: "بە درێژایی ئەو ماوەیە كە ئەو گەنجە خنكاوە، تیمەكانی مەلەوانی هەر سەرقاڵی گەڕان بوونە بلەناو ئاوەكەدا بۆ ئەوەی تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە، كەچی تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە".

ساڵانە و لە وەرزی هاویندا خەڵكێكی زۆر بەمەبەستی مەلەكردن لە پرسێ ڕوو لە زێ بچووك دەكەن و بەهۆیەوە بەشێكیان بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەوانی، لە ئاوەکەدا دەخنكێن.












باسنیوز


Top