پارەی وانەبێژان خەرج دەکرێ
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند: "پارەی وانەبێژی بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ تەنیا بەو وانەبێژانە دەدرێت کە دەوامیان کردووە".
ڕوونی کردەوە، لەهەوڵدان شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی 10 هەموو وانەبێژێک بگرێتەوە، گوتیشی: "لەهەوڵداین شایستەی سەرجەم وانەبێژان بدرێت بۆ ئەوانەشی دەوامیان نەکردووە، ئەمڕۆ پەیوەندیم بە بریکاری وەزارەتی پەروەردە کرد بەڵێنی پێداین کێشەکە چارەسەر بکات، وەزیری پەروەردەش لەسەر هێڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی شایستەی سەرجەم وانەبێژان".
کارۆخ عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەشدا پارەی وانەبێژانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بۆ مانگی چوار نەدراوە و لەهەوڵدان خەرج بکرێ.
17 هەزار و 542 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ههن، کرێی وانەبێژانیش لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیكه جیاوازە، تا زۆرترین بەشەوانەت هەبێت، پارەکەت زیاتر دهبێت، بە گشتی لەنێوان 200 هەزار دینار بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.
پێشتر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی ڕاگەیاند بوو: "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەکی فەرمی هاتووهتە سەرهێڵ و گرنگی بە وانەبێژان دەدات، کۆمەڵێک ڕێنوێنی لە وەزارەتی پهروهردهوە بۆ وانەبێژان دەرکراوە، ناوی سەرجەم وانەبێژان چووهتە وەزارەتی پەروەردە کە پێشتر ئەمە نەبووە".
باسنیوز
