ئاگەدارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە

ئاگەدارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگەداری شۆفێران دەكاتەوە، كە ڕێی بەحركە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر و یەكەكانی نیشتەجێبوونی ئەو سنوورە بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند كە لە رۆژی هەینی 2020/11/6ـەوە رێگای هەولێر - بەحرکە، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر و شارەکانی نیشتەجێبونی (گەنجان، گوندی کۆری، ئارین، شوقەکانی نیشتەجێبونی مامۆستایان)، دەڕوات، بۆ ماوەی 10رۆژ بە تەواوی دادەخرێ و لە 2020/11/16 دووبارە دەکرێتەوە، بۆیە هاووڵاتیان دەتوانن وەك شوێنگرەوەی ئەو ڕێیە، لە رێگای هەولێر- پیرمامەوە بچنەوە سەر ڕێی خزمەتگوزاریی شەقامی 150مەتری و لەوێوە بچنە شارەکانی نیشتەجێبوون یان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.

هۆكاری دخستنی ئەو ئەو ڕێیەیش بۆ تەواوکردنی جووتسایدی بەحرکە و بەستنەوەی تەواووەتی شەقامی بەحرکە - هەولێرە بە شەقامی 150مەترییەوە.












باسنيوز


Top