سەرۆكی شارەوانیی قەزای چۆمان گۆڕدرا

سەرۆكی شارەوانیی قەزای چۆمان گۆڕدرا
ئەمڕ چوارشەممە 4/11/2020 بە ئامادەبوونی سوارە ئەكرەم، قایمقامی قەزای چۆمان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و حیزبیی ناوچەكە، سەرۆكی شارەوانیی قەزای چۆمان گۆڕدرا.

عوسمان ئەحمەد مستەفا، ناسراو بە موخلیس ناوەندی، رایگەیاند، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، وەك سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان لە شوێنی ئەندازیار فەرمان، سەرۆكی پێشووی شارەوانیی قەزاكە دەستبەكار بووم، بەهیوام لە ئاست خەبات و قوربانیدانی خەڵكی ناوچەكە و متمانەی هەموو لایەكدا بم".

ئەوەشی خستە روو: "بە هاوكاریی ئیدارەی قەزاكە و ئەنجوومەن و ستافی شارەوانیی هەرچی لە تواناماندا هەیە بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی قەزاكەمان دەیخەینە گەڕ، داوای هاوكاری و پشتیووانی لە هاوشارییانم دەكەم، بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموو لایەك خزمەت بەم شارە بكەین".












باسنیوز


Top