بزووتنەوەی ئیسلامی: دەبێت پەكەكە لەو شوێنانە بكشێتەوە كە گرفتی تێدا دروست كردووە
ئهنوهر عهنهبی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوە رایگەیاند: ”به توندی ئیدانهی رشتنی خوێنی پێشمهرگه دهکهین له رووداوهکهی ئامێدی و ناکرێت پێشمهرگه پارێزهری خاکی کوردستان، لەسەر خاکی خۆی شههید بکرێت“.
داواشی كرد، ”ئەم شەڕی براكوژییە ڕابگیرێت“ و گوتی: ”داوا لە پەكەكە دەكەین لەو شوێنانە بكشێنەوە كە گرژی تێدا دروست دەكات“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠، بۆمبێك كە لە لایەن چەكدارانی پەكەكە لە ناحیەی چەمانكێی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك چێندرابوو، بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و هاوكات لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە تەقە لە هێزەكانی پێشمەرگە كرا، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك شەهید و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
باسنیوز
