وەزارەتی کارەبا بە پشکی کارەبای پارێزگاکاندا دەچێتەوە

وەزارەتی کارەبا بە پشکی کارەبای پارێزگاکاندا دەچێتەوە


گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، پێداچوونەوە بە پشکی کارەبای پارێزگاکاندا دەکەن بۆ ئەوەی سیستەمی دادگەری لە پێدانی بڕە کارەبا بە ھاووڵاتییان پەیڕەو بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند: "لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا، لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە پێدانی ئەو بڕە کارەبا بەرھەمھاتووەی کە دەدرێت بە پارێزگاکان بۆ ئەوەی بزانرێت چەندیان پێویستە و بڕی کارەبای بەرھەمھێنراو بەپێی کاتەکان چەندە".

گوتیشی:" دوای ئەوە بە پێی ئەنجامەکان، ڕێژە و داتاکانی کارەبای بەرھەمھێنراو ڕێک دەخرێنەوە و بە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان شارەکاندا دابەش دەکرێت".








باسنيوز
Top