ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/11/2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، بە سەرپەرشتیی مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ڕێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێنە ڕوو.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕەشنووسی پەیڕەوێک و پڕۆژەبڕیارێک تاوتوێ دەکات، كه بریتین له: پەیڕەوی ڕێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، هەروەها پڕۆژه‌بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
باسنيوز
