روونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی تەندروستی پارێزگاری هەولێر بڵاو کرایەوە

روونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی تەندروستی پارێزگاری هەولێر بڵاو کرایەوە
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی تەندروستیی، د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووە بڵاو کردەوە.

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە: "لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە".

دەقی راگەیاندراوەکە:

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3، بەهۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستیی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.11.3











باسنيوز


Top