وه‌زیرى ته‌ندروستى هۆشدارى ده‌دات
د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌یاند: "ئێستا دوو جۆر تووشبووى په‌تاى كۆرۆنا هه‌یه، یه‌كێكیان تووشبوونى ئاسایی په‌تاكه، ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان پێى ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نیشانه‌كانى كۆرۆنا، كه ئه‌و كه‌سانه له ماوه‌ى 90 ڕۆژدا نیشانه‌كانى كۆرۆنایان لێ به‌دیار ده‌كه‌وێته‌وه".
له‌باره‌ى دووباره تووشبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر تووشى كۆرۆنا بوونه، وه‌زیرى ته‌ندروستى گوتى: "تا ئێستا پێشبینییه‌كان بۆ دووباره تووشبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا زۆر دیار نین".
د. سامان به‌رزنجى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه چڕیى په‌تاكه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر بووه و خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه، ئێستا 90%ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا ده‌بن، نیشانه‌یان هه‌یه.
له‌باره‌ى پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، گوتى: "ئێمه له هه‌موو قۆناغه‌كان پلانى تایبه‌تمان هه‌بووه، پلانه‌كان له ماوه‌ى ڕابردوودا به ڕێكوپێكى جێبه‌جێ كراون، ئێستاش پلانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی بریتییه له دابینكردنى پێداویستیى ته‌ندروستیى گشتگیر بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنى پێداویستیى ته‌ندروستى بۆ وه‌رزى پاییز و زستان پلانى تایبه‌تمان هه‌یه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بوودجه‌ى مانگانه دابین ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مانه گرنگیى ئه‌وتۆیان نابێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى نه‌بن".
وه‌زیرى ته‌ندروستى داوا له خه‌ڵكى ده‌كات، ئه‌گه‌ر زۆر پێوست نه‌بێت، له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و خۆیان له قه‌ره‌باڵغى بپارێزن، هه‌روه‌ها ماسكیش به‌كار بهێنن.
د. سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ن كه دره‌نگ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن و كاتێك دێن، ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یان ته‌شه‌نه‌ى كردووه و له‌ده‌ست ده‌رچووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا بوونه، یان نیشانه‌ى په‌تاكه‌یان هه‌یه، زوو سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ و نه‌خۆشخانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌هێڵن ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه بكات و بگاته به‌شى خواره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان، چونكه كاتێك كۆرۆنا ده‌گاته سییه‌كان، ئه‌و كاته ڕه‌نگه چاره‌سه‌ركردن قورس بێت".
باسنيوز
