لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری خانەقین دوو کەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری خانەقین دوو کەس بوونە قوربانی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی دیکەی لێ كەوتەوە.

ئەحمەد زڕگووشی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە، رايگەیاند: "كاتژمێر یەكی داونیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی١١ی٢٠٢٠ لە نزیك كۆمەڵگەی حەمرین لە ناحیەی سەعدیە دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەكانی مان بارهەڵگر و قەمەرەی كراون پێكیاندا داوە."

گوتیشی: "بەهۆی ئەو ڕووداوەوە سەرنشینێكی كراونەكە گیانی لەدەست داوە و شۆفێرەكەش بریندار بوو."

بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە راشی گەیاند: "خراپی و یەكسایدیی ڕێگاكە هۆكاری رووداوەكە بووە."












باسنيوز



Top