هاتوچۆى هه‌ولێر: زۆر ئاگادارى یه‌كه‌م بارانى پاییزه بن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/11/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: "تکایە زۆر ئاگاداری یەکەم بارانی پاییزە بن، چونکە تەڕبوونی شەقامەکان بە یەکەم باران لەگەڵ بۆمبێک جیاوازی نییە".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "بۆیە تکایە هێمن بن و لەسەرخۆ بن، برێکی لەناکاو مەکەن وبە لەناکاوى ڕێڕەو مەگۆڕن، هه‌روه‌ها ماوەی بێوەیی زیاتر لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان جێ بهێڵن، به‌م ڕێكارانه‌ش سه‌لامه‌تتر ده‌بن".
باسنيوز
