محەمەد بازیانی: پەکەکە دەیەوێ ئاسایشی ھەرێمی کورستان تێک بدات

محەمەد بازیانی: پەکەکە دەیەوێ ئاسایشی ھەرێمی کورستان تێک بدات
چاودێرێكی سیاسی، ڕەخنەی توند لە سیاسەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەگرێ و نیگه‌رانی له بەرامبەر جووڵە و رەفتارەكانی ئەو حزبە دەردەبڕێت و ئاشكرای دەكات كە پەكەكە دەیەوێت هێرش بكاتە سەر سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان.

د. محه‌مه‌د بازیانی، چاودێری سیاسی لە لێدوانێكیدا، داوای لە په‌كه‌كه‌ كرد، خه‌باتی چه‌كداریی خۆی بۆ باكووری كوردستان بگوازێتەوە و ئاماژەی بەوە كرد: ”ئێمە لە باشووری كوردستان ئیدارە و ئه‌زموونی خۆمان هه‌یه‌، كە ته‌نیا بۆ باشووری كوردستان نییه، بەڵكوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانە ئەگەر ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەن“.
داواشی كرد، په‌كه‌كه‌ واز لەو رەفتارانەی بهێنێ كە زیان لە بەرژەوەندیی كوردستان دەدات و بە پێویستیزانی، " ئیداره‌ و دامەزراوەكانی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بچێته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی په‌كه‌كەدا‌ن".

بە بڕوای محەمەد بازیانی، تەقاندنەوەی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستان، زیان لە ناوبانگی پەكەكە دەدات، چونكە سەروەت و سامانی خەڵك و گەلی كوردستانی تەقاندۆتەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”په‌كه‌كه‌ هه‌وڵی داوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ موختاری هەندێك شوێن بكات، كه‌ كارمه‌ندی حكوومه‌تن، ئه‌مه‌ دەستوەرادنێكی بێمانایە،‌ چونكه‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندان، په‌كه‌كه‌ چ په‌یوه‌ندی به‌ موختاره‌كانه‌وه‌ هەیە و كێ رێگای پێ داوه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات؟ پەكەكە بۆی بڕەخسێ، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ هێرشەكانیان بهێننە نێو شارەكان و لەوێوە هێرش بكەنە سەر هەندێك لایەن، ئه‌مه‌ش كارێكی ناعه‌قڵانییه و تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە و دەبێ هێڵی سوور بێت بۆ هەموو لایەك".

ئێوارەی ڕۆژی ٣٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا تەقێندراوەتەوە. دواتریش هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە، لە راگەیاندراوێكدا بە فەرمی دانی بەوەدا نا كە چەكدارەكانیان لە ٢٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین، بۆڕییە نەوتەكەیان تەقاندۆتەوە.












باسنيوز


Top