پارێزگاری هەولێر بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كرا
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نیگەرانیی خۆی لە ناجێگیریی تەندروستیی پارێزگاری هەولێر راگەیاند و ئاشكرای كرد كە بۆ چارەسەركردن، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە.
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد: ”ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خەمبارە بە ناجێگیریی تەندروستیی برای ئازیزمان فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەهۆی ئەو پەتا نەگریسەوە و ئەمشەو بە مەبەستی چارەسەر، گەشتی دەرەوەی وڵاتی كرد“.
هاوكات هیوای خواستووە پارێزگاری هەولێر بە تەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە ناو كەسوكار و سەر كارەكەی خۆی و هیواشی خواستووە، هەرێمی كوردستان و جیهان لە پەتای كۆرۆنا دەربازیان ببێت.
باسنیوز
