پۆلیسى ههولێر ڕاگهیاندراوێك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ سێشهممه 3/11/2020، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کەنالێکی ڕاگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ ڕۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان بەناوی (لوقمان حیکمەت) دەستگیر کرد".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "لە بەدواداچوونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (ڕێکان خورشید) کە ناسراوە بە (ڕێکۆ خەیلانی)، ڕۆژى شهممه 31/10/2020 خۆی ڕادەستی ھەواڵگریی گشتی کرد لە شاری ھەولێر".
پۆلیسى ههولێر باسى لهوهش كردووه، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێک ھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر، بەردهوام بەدواداچوونیان دەکرد وە لەئهنجامدا زانیاریی وردیان کۆ کردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارهى کە دهستگیر نهكرابوون، لە دەرئەنجامی زانیارییەکانیان، توانییان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەن و ئەو زانیارییانەشیان بە نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دا، کە ئەو دوو تۆمەتباره لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پێشانگای (شەبەح) لەسەر ڕێگای تاسڵوجە خەوتبوون، لەسەر زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (یاسین تهحسین) و (مهحموود كامهران) دەستگیر کرد.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوهتهوه، ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و ڕووبەڕووی دادگا کرانەوە، "لێرەوە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەکەین بۆ ھەماھەنگییەکانیان".
پۆلیسى ههولێر ئاماژه بهوهش دهدات: "نازاندرێت مەبەستی ئەم کەناڵە چییە لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە و ورووژاندنی ئەم بابەتانە، زانیارییەکان وەکوو خۆی ناگوازنەوە و دەبێت زیاتر بەرپرسانە بن و لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و بابەتەکان وردتر بن، دڵنیاییش دەدەینە ھاووڵاتییان کە بەردهوام ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر بێ وچان ئەرک دەبینن تا تۆمەتباران ڕادەستی یاسا بکەن".
باسنیوز
