لە گوندێکی گەرمیان چوار کەسی بنەماڵەیەک بە کۆرۆنا دەمرن
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان لە گوندی بەرلووتی سەر بە کەلار چوار کەسی بنەماڵەیەک بە کۆرۆنا دەمرن.
مامۆستا خالید محەممەد، کەسوکاری قوربانییەکان راگەیاند، "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان تەنیا لە یەک خێزان کە خزم و کەسی منن و خوشک و بران، چوار کەس مردوون."
دوایین کەس لەو چوار کەسە ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/02 بە ناوی "محەممەد عەزیز ئەحمەد"ی لەدایکبووی 1949 کۆچی دواییکردووە.
پێشتریش هەریەکە لە بەکرد سدیق عەزیز لەدایکبووی 1964، مەحبووبە سدیق عەزیز لەدایکبووی 1940 و کەریم سدیق عەزیز لەدایکبووی 1972 بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون.
بەپێ ئاماری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان له مانگێكدا 23 كهس به كۆرۆنا مردوون. ئێستا کۆی گشتیی مردن بە نهخۆشییهكه له ناوچهكهدا گەشتووەتە 136 کەس و بە گشتی 4699 کەسیش تووش بوون.
rudaw -
