له سلێمانى نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 10 دیاری کرا
ئهمڕۆ دووشهممه 2/11/2020، قایمقامیهتى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "ئهمڕۆ لێژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ دیاریکردنی نرخی مۆلیدە بۆ مانگی 10، لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆ بووەوە، لە مانگی ڕابردوودا مۆلیدە ئەھلییەکان لە نێوان 35 بۆ 55 کاتژمێر کاریان کردووە، نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ههزار و 500 بۆ دوو ههزار دینار دەبێت، بەو پێیەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت".
ئهوهش خراوهته ڕوو، سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی 11، ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، پێویستە مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپات کراوهتەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی، 10 خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
باسنيوز
